بیستوومە بەهەشتێ هەیە حوری تێدا
ڕووباری شەرابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیدا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە یەکن بە هەر دووک ڕێدا
چوارینەکانی خەییام _هەژار
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حوری تێدا
ڕووباری شەرابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیدا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە یەکن بە هەر دووک ڕێدا
چوارینەکانی خەییام _هەژار
بەر لەوەی بمکوژێت پرسی:
تۆ سەر بە چ نەتەوەیێکیت؟
نەتەوەی گوڵ یان میللتی درەختەکان
تۆ لە قوماشی زەردە خەنەیت یان لە لۆکەی گریان
دەیپرسی
ماڵتان لە نزیک باخچەی هەڵواسراوەکانی کاتەوە بووە
یان لە نزیک چرکە بێدەنگهکانی خۆ کوشتنی گوڵ
ماڵتان لەسەر سوچی هەناسەی مێخەکدا بوو
یان لە کۆڵانی بنبەستی تێڕامانی نێرگز؟
دەیپرسی
بە چەند هەنگاو دەگەیشتیتە شەقامی دڵنیایی؟
بە چەند چرکە لە شەونم دەگەیشتیتە بازاڕی پەروانەکان؟
تاماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە
بەختیار عەلی
پۆپۆلیزم و قوتابخانە:
پۆپۆلیزم وەک ڕوانگەیێکی سیاسی کە لە زۆرتری کۆمەڵگاکانە بایەخی پێ نادرێ و گەر بیهەوێت سەر هەڵبێنێت دواتر بە خراپترین شێوە تێک دەشکێت ئەمڕۆکە لە سیاست و کۆمەڵگاوە ڕوو لە قوتابخانە و مامۆستاکان ناوە، دژایەتی کردن لەگەڵ زاناکانی وەلا ناوە بووەتە هاوڕێی کەسانێ کە پروەردەی داهاتوو دەکەن ، بەداخەوە دەس خستنە سەر کەم و کورتیەکان و بێ ئاگاداری لە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنیان تەنیا بۆ سەر لێنانەوەی کاتی و گەمە بە هەست و سۆزی مرۆڤایەتی و ڕوو کردنی منداڵەکان لە ئارمانەکان و دووری لە ڕاستیەکان ،ناتوانی مامۆستاکان لە وڵامی پرسیارەکان و نەخوێنداواری لە بابەتە جۆر بەجۆرەکان کە تەنیا کەسایەتی مامۆستا و قوتابخانە تێک دەشکێنێت و پشت کردن لە ئەرکێ کە هەیانە پروەردە و ئاکەمەکەی گەورەیێکی هێمن ، ئاگادار و بزەیێک کە لەبەشە تاریکەکانی مێشکەوە دێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی
مافی مرۆڤ
درۆیێک بوو
ڕۆژێک لە ڕۆژان
لە دەمی
هەڵەوەڕی مێژوو دەرچوو
شێرکۆ بێکەس
ئاڵفرێد ئادلێر دەڵێت:
هەموو ڕۆژێ بیرکەنەوە چۆن دەتوانن کەسێ دیکە کەیف خۆش کەن چونکە ئەندیشەی کەیف خۆش کردنی کەسەکان ئێمە لە بیر کردنەوە لە خۆمان دەپارێزێ و گەورەترین هۆی ترس و ناکۆکیمان بیر کردنەوە لە خۆمانە.
خۆشی مرۆڤەکان لەگەڵ خۆشی کەسەکان پەیوەندی هەیە.
ئەرەستوو بەم شێوەی هەڵسوکەوتە دەڵێ (منەمنی ڕۆشەنگەرانە) خێر خوازی،هاوڕێیەتی ، ئەوین ،ئەمانە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤە.
پێویست ناکات مەسڵەحەت ناسێکی کۆمەڵگا بن کە بتوانن ئالەمێکی باشتر پێکبێنن ،هەر ئەوەکە بتوانن جیهانی تایبەتی خۆتان باشتر کەن خزمەتێکی گەورەتان کردە.
سرووشتی مرۆڤ.طبیعت انسان
وەرگێڕان .زانا شریفیان
تاقە گوڵی بن تەڵاشە بەردی
سەر ئەم شاخە
چاوە ڕوانە
چاوەڕوانی شوانێکە
ئێوارەیێک
لەگەڵ گرمەی ڕانەمەڕێک
بە هاواری سێروەکان
دەستێک بەرێ
و بیباتەوە
با زەردەپەڕ
لە نێو شووشەی پەنجەرەیێک بشکێنێت و
کیژێک بێت بە ئارامی
وەری بگرێ
با شەوانە
لە ژێر ترووسکەی چاوان و
بە دڵۆپی فرمێسکەکانی
درووژمی زوڵمەت تێک بشکێنێ
با لە ئاسۆی بەیانییێک
دەنگی موسیقای بلوێر ژێنێک
تاریک و لێڵ نەهێڵێت و
دڵی ئەویش وەک خۆرەتاو
دیسانەوە
بەرەو هیواکانی هەڵبێتەوە
زانا شریفیان
((تاسەی نمر))
زۆر شت
تەمەنیان زۆر کورتە
وەک تەختی شا و
بەختی گەدا و
ڕق و کینەی جەلادەکان
زۆر شتیش هەن قەت نامرن
وەک ئاربابا
وەک شێعری جوان
وەک ئەوینی ڕاستەقینە
وەک کوردستان
کریم دافعی
ک.د.ئازاد
داگرتنی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
دانلودی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
داگرتنی کتێبی هەورەکانی دانیاڵ بەختیار عەلی
دانلودی کتێبی هەورەکانی دانیال بەختیار عەلی
pdfکتێبی کوردی هەورەکان دانیال بەختیار عەلی