تۆ خوناوی
هەرچی گەڵای دارەکانە
هەموو دەمەو بەیانییەک بیرت دەکەن.
تۆ شنەی "با"ی
دارستان چاوەڕێیە
پرچەکانی بشەکێنی.
تۆ ئاورنگی،
کوڵمی سووری دارستانی.
تۆ کڵپەی ئاگری ئەوینی
لە نێو دڵی دارستان.
زانا شەریفیان.
تۆ خوناوی
هەرچی گەڵای دارەکانە
هەموو دەمەو بەیانییەک بیرت دەکەن.
تۆ شنەی "با"ی
دارستان چاوەڕێیە
پرچەکانی بشەکێنی.
تۆ ئاورنگی،
کوڵمی سووری دارستانی.
تۆ کڵپەی ئاگری ئەوینی
لە نێو دڵی دارستان.
زانا شەریفیان.
ئەوینی تۆ
بارینی ئەستێرە بوو
بەسەر دڵی بەفراویما
ڕەچەم شکاند
ڕێگام بڕی
بگەمە تۆ.
زانا شەریفیان
گەر ڕووناکی چاوت نەبێ
با خۆر بێت و
دەستێک بێنێ
بەسەر پێڵوی چاوەکانی
من تاریکم خۆش دەوێ.
زانا شەریفیان
کاناڵی تێلێگرام
adebikurdi@
کورتیلە چیرۆکی " سێ بەری دار "
کە دی کتێبێکی لە کۆشی نابوو قەیتانی کەوشەکانی دەبەست.
لێی پرسی :
_بۆکوێ دەچی؟
_وتی دەچم لە بن سێبەری دارەکەم ئەم کتێبە تەواوکەم.
کە تاو گەڕا ڕەش و شین دۆزیانەوە.
زانا شەریفیان
"هاڵاو"
_بۆ کوشتت؟
_جیکە جیکی زۆر دەکرد،بە دەنگە دەنگ ناڕاحەتم.
_خۆ زۆرن لە حەوشەکەتان دەنگیان لێوە دێت؟
_ئەوان لە بەرچاوی هاوسێکانن،ئەوەی هاتبێتە حەوشە دیویانی.
_دەی ئەمیشت نیشانیان دایێ بۆ دەت کوشت؟
_هەرچیم کرد کەس نەیدی کە پێیدا هەڵبڵێ،خۆشی هیچکات نەیتوانی باسی من کات.
_خۆ ناتوانێ قسە کات؟
_تاوانی خۆیەتی.
_بۆ سووتاندت؟
_ئاخر منداڵێکی هاوسێمان دیبووی هەواڵی لە دایکی دەپرسی،هەرچیم کرد زیندوو نەبۆوە بۆ ئەوە ئاسەواری نەمێنێ سووتاندم.
_لە "با" ناترسی هەواڵی بەرێ؟
_ "با" ئەی هاوار بێژی خەڵک بێژن چی؟
زانا شەریفیان
کام یەک لە ئێمە دەچینە نەخۆش خانەکان تا بزانین مانای کات چیە بزانین مانای خۆشەویستی چیە کام یەک لە ئێمە چووینەتە ژووری کچێکی ڕوو سوور کە نیگای ڕووبە پەنجێرەکەیەو دایکی خەریکە دۆعای بۆ دەکات کێ دەزانی چ هەستێکی هەیە کێ دەزانێ بیر لە چی دەکات کێ دەزانی دەی هەوێ ئەم کاتە کۆتایانەی ژیانی چی بکات، دەزانم مچۆڕکێ دێت و تەواوی لەشتان دەگرێتەوە بەڵام دەبێ ئێستا مانای ژیان پەیدا کەیت مانای کات پەیداکەی مانای خۆشەویستی،
خۆشەویستی سەر کۆڵانەکەیان ،خۆشەویستیە سێ کەسیە ئەم و یار و خودا بەڵام کێ دەزانێ ؟
دایکی چی دەزانێ ؟هیچ ئەو لە خودا بۆی دەپاڕێتەوە بەڵام تەنیا خودا دەزانێ مانای خۆشەویستی چیە ، ئێستا کات بۆ هەموو ڕاوەستە هەموو گلەیی دەکەن بۆ کات ناچێت بەڵام ئێستا چرکەکان ئەوەندە تووند دەچن دەڵەی کاتژمێریش دەزانی نابێ خۆشەویستی داهاتووی خۆشی بێت ،کاتژمێریش دەزانی مردن تەنیا خۆش ترین چیرۆکی خۆشەویستیە.
دەبێ بچین بۆ ژووری بەساڵا چووەکان دەبێ لەوان مانای کات بپرسین مانای خۆشەویستی بپرسین دەبێ چاو ببڕینە چاویان لێیان پرسین ئەو فرمێسکە وا بە ڕوومەتتانەوەیە مانای چیە دەبێ لێیان بپرسین ئایا دەتوانین بە هیواکانمان بگەیین ؟
نووسین :زانا شەریفیان