دوایین نیگا
چهارشنبه, ۳۱ مرداد ۱۳۹۷، ۰۶:۱۶ ب.ظ
من ناگەمە
دوایین تەقینەوەی ئەستێرەو
دوایین ڕووناکی مانگ
من ڕێ ناگرمە
دوایین دڵۆپی کانی و
هەڵوەرینی گەلا
من چاوەڕێی بەهارێکم
لە دەشتێکدا
گوڵە مێلاقەیەک
بکەمە دیاری پەنجەکانت
من خۆ لە گزنگی خۆر و
برووسکەی هەور ناشارمەوە
من ڕێگا لەگەڵ گێژەڵووکەو
فڕینی باڵندەکان ناگرم
چاوەڕێی
شەبەقێکم
ئاسمانی دڵم بگرێتەوە
من ناتوانم
دوایین بەفری ترۆپکی هیواو
جریوەی سێرووی ئەوینت بەدیاری بۆ بێنم
تەنیا دەتوانم
دڵێک و
چەن دڵۆپە فرمێسک و
کۆتا ڕووناکی چاوکانمت بۆ بێنم.
زانا شەریفیان