ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۸ مطلب در فروردين ۱۳۹۶ ثبت شده است

گەر بت هەوێ
وەکوو ماسی
لەسەر تاڤگەی خەیاڵمەوە
بەرەو دەریای خۆشەویستیم
ڕێگا بگری
دڵم دەریای ئەوینتە
باوەش دەگەرم
بە با دەڵێم نەهاژێنێ
شەپۆلەکانت بۆ ڕادەگرم
هەر من بم و تەواوی تۆ.



۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۵ فروردين ۹۶ ، ۰۱:۴۹
زانا

گەر باسی تۆ بۆ دەریاکەم
شەپۆلەکان ئارام ناگرن
بەرەوە کەنار ڕێگا دەگرن
گەر بم هەوێ لەبیایان ناوت بەرم
گێژەڵووکە درووست دەبێ
ئاسمان ڕەنگ دەگۆڕێ
لە دارستان ناوت بەرم
هەرچی دارە وشک دەبێ
هێزی ژیانیان نامێنێ
ناوی تۆیە
ئەم فەلەکە
ئەم زۆردارە
وا هەر تاوێک بەدەورێکا
سووڕمان دەدات
ئارامی پێ نامێنێو
تەواو هێزی
بۆ لەخۆدانی
وەکار دەخات




۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۹ فروردين ۹۶ ، ۱۸:۳۰
زانا

لە ئێوارەیێکی تەنیایی
لە باغەکانی خەیاڵما
چاو دەگێڕم بە ئاسماندا
سێرویێکی بچووک
بەتەنیایی
هەر خەریکی جمو جووڵە
بەسەر لق و پۆی دارەکان باز دەدات
لەسەرترەوە  هەورێکی بچووک
بە ئاسماندا تاوێک دەچێ
بۆ چەن چرکە ڕادەوستێ
دیسان دەچێ
چاو دەگێڕم بە تەنیایی
باز دەدات بە تەنیایی
دێت و دەچێ بەتەنیای
ئێوارەیە
زۆر زاڵمە
تەنیا کەوی دەبێ دایم لەو کاتەدا
بیر کەیتەوە
بەدوای گەڕی
بیدۆزیەوە

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۸ فروردين ۹۶ ، ۲۰:۳۴
زانا

ناو:
زۆر جار کە چاو دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان  یەک یان چەن ڕەستە نووسراوە و لەکۆتاییشدا ناوێکیان نووسیوە کە یانی ئەو ڕەستەیە هینی ئەو کەسایەتیە گەورەیە ئەم بابەتە چەنساڵێکە بە کەڵک وەرگرتنی خەڵک لە اینتێرنێت زۆرتر بووە بە تایبەت کە قسەهایێک دێنن دەگەڕێتەوە بۆ کەسێ وا دووهەزار ساڵ لەوە پێش ژیاوە ئێستا لە کۆمەڵگادا کەڵکی لێوەردەگرن تەنانەت بۆ ماوەیێکیش بووە هۆی گاڵتەو گەپی خەڵک هەر باسێکیان دەس کەوتایە دەیان نا بەدەم کەسە گەورەکان پێشوو بەڵام هۆی ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ کوێ زۆری دەتوانێ ڕاست بێ بەڵام پێش دێت کە کۆمەڵگا کەسێ قەبووڵ ناکات یان ئەو کەسە ناتوانێ خۆی بە کۆمەڵگا بسەلمێنێت بۆیە زۆر جار قسە دەکات کەس گوێی لێ ڕاناگرێ بۆیە دێت کە قسەکەی خۆی بە ناو کەسێکە ناوبانگی هەیە بڵاوی دەکاتەوە، بەداخەوە زۆربەی کات دا قەبووڵیش دەکرێ بەڵام بەو ناوە درۆیەوە لێرەدا ئەو کەسە تووشی شکەستێک دەبێت یان نابێ بیرکاتەوە یان ئەوەکە دەبێ بەناو کەسانێکەوە بیرەکانی بە خەڵک بسەلمێنێ .
کاتێ پەروەرده دەکەن منداڵەکانتان فێرکەن گوێ بە باسی کەسەکان گرن نە چاو لە سیماو لیباسیان کەن نە گرینگی بدەن کە کێ ئەو قسە دەکات تەنیا لەو باسە بیرکەنەوە پێیان درووست بوو کەڵکی لێوەرگرن دەزانن بە کار نایات پشت گوێی خەن







۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۷ فروردين ۹۶ ، ۲۰:۱۹
زانا

لەسەر شەقامی خەیاڵم
هەنگاو دەنێم
ئەم پێوانم هەرتاو شێوەو
دەنگی تایبەت بەخۆی هەیە
چەن هەنگاوم
من قارەمانێ بێوێنم
ڕێگا بە هیچ زۆردار نادەم
هەنگاوەکانم دەگۆرم
ئەمجار ئەویندارێ پڕ هەستم
یان فەرهادم یان وەلی دێوانە بم
جاری واشە
ماڵ پەرەستم
شەڕ فرۆشم
جنێو فرۆشێ مەکر بازم
لەو ڕۆژەی دەترسم بچمە؛ناو خەیاڵم و
ڕاستیم لەبیر بچێتەوە
هەر من بمێنموو تەنیاییم


هەنێسک

www.telegram.me/henesk9

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۶ فروردين ۹۶ ، ۲۱:۴۶
زانا

تەواوی زاناکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە منداڵی ئێمە زۆربەی کەسایەتی ئێمە درووست دەکات هەڵسوکەوتی بەرامبەرەکان لەگەڵمانا لە گەورە بوونمانا خۆی نیشان دەدات
لە منداڵیان ئێمە مانای قین ، درۆ یان خۆشەویستی نازانین ئەوە گەورەکانماننن کە پێمان دەڵێن و نیشانمان دەدەن موحەممد جەعفەری موسەفا لە کتێبی بیری زائد دا دەڵێ کاتێ دوو منداڵ یاری دەکەن و یەکیان شتێک بە کەسێک دەبەخشێ ئەوە ئەگەر گەورەکەی پێی بڵێ تۆ گەمژەی بۆ دەبێ شتەکانی خۆت ببەخشی یان ئەوەکە تۆ کەسێکی زۆر گەورەی وا لەگەڵ هاوڕێکەتا دەبیتە شەریک ئەم دوو بڕیاری جیاوازن بەڵام ئەم جۆرە باوەڕانە لە نیوان بنەماڵەو منداڵا بە جۆرێکە خۆی نیشان دەدات ئەویش سەرکوت کردنی منداڵ لەڕێگای باسکردنی کەسانێکە بە گەورەیی کە وەک دار کونکەرەیێک دایمە لە مێشکیان دەدات بێ ئەوە کەسایەتی ئەو منداڵە لەبەرچاو گرین یان ئەوەکە چاوکەین چیمان بۆ ئەو منداڵە داناوە ڕاستە ئەگەری هەیە ئەو منداڵە بەرەو پێش بچێ بەو قسانەو ناونیتکانە وا لێی دەدرێ بەڵام دەبێتە هۆی قینێک کە دایمە لەگەڵیا بمێنێ.




کاناڵ تێلێگرام:henesk9@

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۶ فروردين ۹۶ ، ۱۵:۳۶
زانا

لەم ڕۆژگارەدا تووشی کێشەو ناکۆکیێ لەگەڵ خۆماندا بووین دەمانهەوێ بەهەر جۆرێ بێت خۆمان لای خەڵکان خۆش کەین و زۆرجار ڕابردوومان بشۆینەوە و ئاڵوگۆڕیێکی فراوانی تیا بدەین کە نیشانی بدەین ئەو کەسەی ڕابردوو ئێمە نەبووین تەنیا خەیاڵێکە بەڵام زۆر جار بە هەڵسوکەوتەکانمان کەسانێ تۆشی کێشە دەکەین ، ڕاستە دەچین داوای لێبووردنیان لێ دەکەین بەڵام لەیاد ناکەن کە چۆن کەسێ بووین ؛ بۆیە زۆر جار بێ ئەوە بزانین چۆن هەڵەهایێکمان کردە دەس دەکەین بە درووست کردنی داهاتوو لەگەڵ هەر ئەو کەسانە دایمەش بزەیێک لەسەر لێومان دەبێت لە هەموو خراپتر ئەوەیە داواکاریشمان لێیان هەیە بۆیە هەمووجار نەنکم  لە وڵامیانا دەیوت ، بچۆ بۆ جێیێ کەس نەت ناسێ خۆت هەڵکێشە پڕ بە کراسێ ، لەیادتان بمێنێ ڕابردوو هەر ئەو داهاتوویە وا تێپەڕمان کردە



۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۳ فروردين ۹۶ ، ۲۲:۱۱
زانا

ئەمڕۆ ڕۆژی ئەو کەسانەیە وا لە منداڵی زۆریان لێ دەترسام کەسانێ لە ڕواڵەتا لە کەسێکی ئاسایی ناچن  تەنیا یەک تاقە دانە کرۆمۆزۆمیان زۆرترە ئەو کەسانەی لای خۆمان چڵکن ڕایان دەگرن با لێیان بترسین بەڵام ئەوکەسانە توانایی زۆریان هەیە بۆ ئەوە ژیانێ خۆش و پڕ لە هێمنیان بێت.





۰ نظر موافقین ۲ مخالفین ۰ ۰۱ فروردين ۹۶ ، ۲۰:۴۹
زانا