ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۳ مطلب با موضوع «مرۆڤ.انسان» ثبت شده است

کام یەک لە ئێمە دەچینە نەخۆش خانەکان تا بزانین مانای کات چیە بزانین مانای خۆشەویستی چیە کام یەک لە ئێمە چووینەتە ژووری کچێکی ڕوو سوور کە نیگای ڕووبە پەنجێرەکەیەو دایکی خەریکە دۆعای بۆ دەکات کێ دەزانی چ هەستێکی هەیە کێ دەزانێ بیر لە چی دەکات کێ دەزانی دەی هەوێ ئەم کاتە کۆتایانەی ژیانی  چی بکات، دەزانم مچۆڕکێ دێت و تەواوی لەشتان دەگرێتەوە بەڵام دەبێ ئێستا مانای ژیان پەیدا کەیت مانای کات پەیداکەی مانای خۆشەویستی،
خۆشەویستی سەر کۆڵانەکەیان ،خۆشەویستیە سێ کەسیە ئەم و یار و خودا بەڵام کێ دەزانێ ؟
دایکی چی دەزانێ ؟هیچ ئەو لە خودا بۆی دەپاڕێتەوە بەڵام تەنیا خودا دەزانێ مانای خۆشەویستی چیە ، ئێستا کات بۆ هەموو ڕاوەستە هەموو گلەیی دەکەن بۆ کات ناچێت بەڵام ئێستا چرکەکان ئەوەندە تووند دەچن دەڵەی کاتژمێریش دەزانی نابێ خۆشەویستی داهاتووی خۆشی بێت ،کاتژمێریش دەزانی مردن تەنیا خۆش ترین چیرۆکی خۆشەویستیە.
دەبێ بچین بۆ ژووری بەساڵا چووەکان دەبێ لەوان مانای کات بپرسین مانای خۆشەویستی بپرسین دەبێ چاو ببڕینە چاویان لێیان پرسین ئەو فرمێسکە وا بە ڕوومەتتانەوەیە مانای چیە دەبێ لێیان بپرسین ئایا دەتوانین بە هیواکانمان بگەیین ؟





نووسین :زانا شەریفیان

۱ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۴ اسفند ۹۶ ، ۱۳:۰۳
زانا

پۆپۆلیزم و قوتابخانە:
پۆپۆلیزم وەک ڕوانگەیێکی سیاسی کە لە زۆرتری کۆمەڵگاکانە بایەخی پێ نادرێ و گەر بیهەوێت سەر هەڵبێنێت دواتر بە خراپترین شێوە تێک دەشکێت ئەمڕۆکە لە سیاست و کۆمەڵگاوە ڕوو لە قوتابخانە و مامۆستاکان ناوە، دژایەتی کردن لەگەڵ زاناکانی وەلا ناوە بووەتە هاوڕێی کەسانێ کە پروەردەی داهاتوو دەکەن ، بەداخەوە دەس خستنە سەر کەم و کورتیەکان و بێ ئاگاداری لە چۆنیەتی جێ بەجێ کردنیان تەنیا بۆ سەر لێنانەوەی کاتی و گەمە بە هەست و سۆزی مرۆڤایەتی و ڕوو کردنی منداڵەکان لە ئارمانەکان و دووری لە ڕاستیەکان ،ناتوانی مامۆستاکان لە وڵامی پرسیارەکان و نەخوێنداواری لە بابەتە جۆر بەجۆرەکان کە تەنیا کەسایەتی مامۆستا و قوتابخانە تێک دەشکێنێت و پشت کردن لە ئەرکێ کە هەیانە پروەردە و ئاکەمەکەی گەورەیێکی هێمن ، ئاگادار و بزەیێک کە لەبەشە تاریکەکانی مێشکەوە دێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۵ بهمن ۹۶ ، ۲۱:۱۳
زانا

ئاڵفرێد ئادلێر دەڵێت:
هەموو ڕۆژێ بیرکەنەوە چۆن دەتوانن کەسێ دیکە کەیف خۆش کەن چونکە ئەندیشەی کەیف خۆش کردنی کەسەکان ئێمە لە بیر کردنەوە لە خۆمان دەپارێزێ و گەورەترین هۆی ترس و ناکۆکیمان بیر کردنەوە لە خۆمانە.
خۆشی مرۆڤەکان لەگەڵ خۆشی کەسەکان پەیوەندی هەیە.
ئەرەستوو بەم شێوەی هەڵسوکەوتە دەڵێ (منەمنی ڕۆشەنگەرانە) خێر خوازی،هاوڕێیەتی ، ئەوین ،ئەمانە تایبەتمەندیەکانی مرۆڤە.
پێویست ناکات مەسڵەحەت ناسێکی کۆمەڵگا بن کە بتوانن ئالەمێکی باشتر پێکبێنن ،هەر ئەوەکە بتوانن جیهانی تایبەتی خۆتان باشتر کەن خزمەتێکی گەورەتان کردە.


سرووشتی مرۆڤ.طبیعت انسان


وەرگێڕان .زانا شریفیان

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۰ بهمن ۹۶ ، ۱۴:۴۱
زانا