تۆ خوناوی
هەرچی گەڵای دارەکانە
هەموو دەمەو بەیانییەک بیرت دەکەن.
تۆ شنەی "با"ی
دارستان چاوەڕێیە
پرچەکانی بشەکێنی.
تۆ ئاورنگی،
کوڵمی سووری دارستانی.
تۆ کڵپەی ئاگری ئەوینی
لە نێو دڵی دارستان.
زانا شەریفیان.
تۆ خوناوی
هەرچی گەڵای دارەکانە
هەموو دەمەو بەیانییەک بیرت دەکەن.
تۆ شنەی "با"ی
دارستان چاوەڕێیە
پرچەکانی بشەکێنی.
تۆ ئاورنگی،
کوڵمی سووری دارستانی.
تۆ کڵپەی ئاگری ئەوینی
لە نێو دڵی دارستان.
زانا شەریفیان.
من ناگەمە
دوایین تەقینەوەی ئەستێرەو
دوایین ڕووناکی مانگ
من ڕێ ناگرمە
دوایین دڵۆپی کانی و
هەڵوەرینی گەلا
من چاوەڕێی بەهارێکم
لە دەشتێکدا
گوڵە مێلاقەیەک
بکەمە دیاری پەنجەکانت
من خۆ لە گزنگی خۆر و
برووسکەی هەور ناشارمەوە
من ڕێگا لەگەڵ گێژەڵووکەو
فڕینی باڵندەکان ناگرم
چاوەڕێی
شەبەقێکم
ئاسمانی دڵم بگرێتەوە
من ناتوانم
دوایین بەفری ترۆپکی هیواو
جریوەی سێرووی ئەوینت بەدیاری بۆ بێنم
تەنیا دەتوانم
دڵێک و
چەن دڵۆپە فرمێسک و
کۆتا ڕووناکی چاوکانمت بۆ بێنم.
زانا شەریفیان
ئەوینی تۆ
بارینی ئەستێرە بوو
بەسەر دڵی بەفراویما
ڕەچەم شکاند
ڕێگام بڕی
بگەمە تۆ.
زانا شەریفیان
گەر ڕووناکی چاوت نەبێ
با خۆر بێت و
دەستێک بێنێ
بەسەر پێڵوی چاوەکانی
من تاریکم خۆش دەوێ.
زانا شەریفیان
کاناڵی تێلێگرام
adebikurdi@
پێڵاوەکانی بەسەر شوستەو شەقامەکان دەساوی چەن پڕ بوون لە هیلاکی پڕ بوون لە یادگاری جێ پێکان .
لە هیچ شوێنێک نە خۆی دەگرت و نە وەخۆیان دەگرت هەر کات لە شوێنێکی بازاڕەکەدا پەیدات دەکرد .
فەرغوونەکەی مجۆعمەیەکی لەسەر دانابوو بڕێ خورمای لەسەر هەڵ ڕشتبووە و یەک دوو پووش خورمای لە ژێر مجۆعمەکە دانابوو، پاڵی تێوە دەنا ئەم سەرەو سەری بازاڕی دەکرد.
دوای ئەوەکە لەلایەن شارەوانیەوە تەرازووەکەیان لێ بردبوو یەکێ لە دەستیەکانی بە پاتۆڵەیەکەیەوە نابوو.
هاوارەکەی، دەنگی خڕەی تەرازووی بەر پشتووێنەکەی، موسیقای دەڵتەنگی و برسێتی منداڵەکانی دەوتەوە ، باوک مردووی دەرکراوی شەقامەکان بوو ،
زەکات گری خێرات خۆری براکانی بوو .
چەن دوژمنی سوورە تاوی نیمەڕۆ بوو ، چەن ناسراوی سێبەری دیوارەکان بوو .
نەیدەزانی ئێوارانی خۆش دەوێت یان زۆری قین لێیە ،
گوێکانی بەدوای دەنگی الله اکبری مزگەوتەکان دەگەڕا کە دەیبیست پڕی دەکرد لە سڕ بوون .
هاواری دەکرد وەرن بۆ خورما ،خورمای بەربانگە .
چاوەکان پڕ بوون لە قێز وبێز کە سەرەنجیان دەدا ، دەیانبرد بۆ قووڵایەکانی تاریکی نامرۆڤایەتی .
بۆ قومە ئاوێک چووە دووکانەکەی پاڵی هەر کە شێرە ئاوەکەی بەرداوە خاوەن دووکانەکە هاواری کرد
_چیە ئەوە بەڕۆژوو نیت ؟! تێح داوەشی ، کاسبیش بە ڕەمەزانەوە دەکات "وەرن بۆ خورمای بەربانگ" .
_بۆ تۆ ڕۆژووت گرتە بووی بە چی ؟ دوای ئەوەش بە ئاو ناشکێ من تەنیا ئاوم خواردە حاشا لە تیکەیەک نان.
_دەک به قوڵپەی زووخاوت بێ زمانت پای گرتە دا بچۆ دەرەوە.
_کاکە لەسەر زگی تێر قسە دەکەی ، ئەو خوایەت پێت نایەژێ بەشەماڵ خواردن تاوانی هەیە؟! نەی وتە کە ئێمە هەموومان دەمرین پێش ئەوەی دوایین هەنگاومان بنەین؟! هەر دەبێ دەمت بە قوتەوە بگری؟
من لەدوای مردنی باوکمانەوە بەڕۆژووم.
کاکە من خوایەکم هەیە ڕۆژێ لە گریانی مناڵەکەمەوە دەنگی دەربڕی بە چاوەکانی ژنەکەمە هاتە خوارەوە پێی وتم ڕۆژوو بە ئاو ناشکێ.
زانا شەریفیان
کورتیلە چیرۆکی " سێ بەری دار "
کە دی کتێبێکی لە کۆشی نابوو قەیتانی کەوشەکانی دەبەست.
لێی پرسی :
_بۆکوێ دەچی؟
_وتی دەچم لە بن سێبەری دارەکەم ئەم کتێبە تەواوکەم.
کە تاو گەڕا ڕەش و شین دۆزیانەوە.
زانا شەریفیان
گەڵایەکیان بەدەم هەناسەی "با"وە دی
دار بۆی دەگریا
وتی تاوان بارانێک بوو
ڕۆژێ هات و فریوی دا
گەڵا وتی:
هەواڵێکیان لە دەشتێکی دوور بو هێنام
کە ساڵانێ دارستان بوو
جێژوان بوو
ڕۆژێ بەدەم قاڵاوەکان ئاوارە بوون
ئێستا دەڕۆم
گەر گەردەلوول بێتە ڕێگام
خۆم بە تاڵی قژی کچێکەوە دەگرمەوە
کە پێی دەڵێن نیشتمان.
زانا شەریفیان_زانا شریفیان
بەیانییێک
لەگەڵ ئاوا بووین ڕۆژدا
لە نێوان دارستانێ گەورە
دارێکیان دی
گەڵاکانی وەریبوو
دوێنێ شەوێ بەلقی خۆی
هەڵواسرابوو
لە نێو بێدەنگی دارستان
هاوارێک هات
ئیتر بەسە حەشاردانی قاڵاوەکان
زانا شەریفیان
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حوری تێدا
ڕووباری شەرابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیدا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە یەکن بە هەر دووک ڕێدا
چوارینەکانی خەییام _هەژار
مافی مرۆڤ
درۆیێک بوو
ڕۆژێک لە ڕۆژان
لە دەمی
هەڵەوەڕی مێژوو دەرچوو
شێرکۆ بێکەس