ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۳۱ مطلب در اسفند ۱۳۹۵ ثبت شده است

ئەوین لەهەر شتێک پێک دێت ، ئەوین دەتوانێ بەشێکی هەرە زۆر لە هەستەکان لەبەر گرێ ، چ ئەو هەستانە وا دایان دەپۆشین و چ ئەوانەی وا ترسێنەرن بۆ ئێمە ، یۆنگ دەڵێ من دەمهەوێ کەسێکی تەواو و کامڵ بم تا ئەوە کە کەسێکی باش بم .چەن کەس لە ئێمە ڕۆحی خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی باش یان خۆشەویست بن؟

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۳۰ اسفند ۹۵ ، ۲۲:۳۷
زانا

شنگال،

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۲۹ اسفند ۹۵ ، ۲۰:۱۴
زانا

لە نیگاو بۆن ترسناکتر ،زمانە.....ئا هیچ شتێ زمان نیە ، بەیەک وشە بێئیمان و ئیماندار لەیەک جودا دەکاتەوە . وشە دەتوانێت لە شەیتان بەدتر و لەتاریکی ڕەشتر و لە خوێن سوورتر بێت ، وشە سەرە ماندوو ولاوازەکان پڕ دەکات لە فیتنە و خەیاڵ ، بەڵام هەر وشەشە ، پیرۆز و بەشکۆ و بەجەلالە.



ئێوارەی پەروانە.

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۲۹ اسفند ۹۵ ، ۰۹:۵۹
زانا

پەروردە
ناهێڵن دەرس خوێنم تا ئێستاش هاتووم بە زۆر بووە ئەمە هەوەڵ قسەکانی بوو ، دواتر لە پەڕەیێکا نووسی خۆیان دەرسیان نەخوێندە نایانهەوێ منیش دەرس خوێنم زۆرتری  منداڵەکان لەگەڵیا کێشەیان هەیە هەر کوێ بزانێ کێشەی هەیە بە گریان دەیهەوێ درووستی کات بە هیچ جۆرێک ناچێتە ژێر بار قسەو کارەکانی ؛ ئەمە منداڵێکی تەمەن یازدە ساڵە .
زۆر جار بمانهەوێ باسێک دەست پێکەین دەبێ سەرەتا باس لەو فەلسەفەکەین وا هەیە لەو کتێبانەکەین وا خوێندوومانە، بەڵام باشتروایە خۆشمان ئەو بیرۆکە وا لەمێشکماندایە بیهێنەنە سەر پەڕەو دەست کەین بە نووسینی ، لەکۆمەڵگای خۆماندا پەروەردە بە چ مانایە لە ڕابردوو کە بنەماڵەکان منداڵیان زۆر بوو داواکاری زۆر لە گەورەی ماڵەکە نەبوو تەنیا گەورەی ماڵ ئەو توانای بوو بڕیار بدات بەڵام کۆمەڵگا بەرەو پێش دەچێت بەڵام چ جۆر پێش چوونێک بنەمایێکی هەیە یان ئەوەکە پلانێکی بۆ داندراوە یان نا ، لەم ڕۆژدا بنەماڵەکان دێن بە چاوکردن لە ڕابردوویان دەست بە پەروەردە دەکەن جا ئەم پەروەردە دەتوانێ بە پشت کردن لە ڕابردوویان بێت یان ئەوەکە درێژە دەری ئەو ڕێگایە.
ئەگەر باس بە پشت کردن لە ڕابردوویان بێت بە جۆرەهای جیاواز خۆی نیشان دەدات کە دەتوانێ سەرکەوتوویی بۆ منداڵەکە بێت یان ئەوە کە تووشی سەرکوتی کات و داهاتوویێکی ناڕەسەنی بێت ، جاری وایە گەورەکان بیرێکی قیزەونیان لە داهاتووی خۆیان هەیە بۆیە منداڵێکیان دەوێت لە تەواوی بوارەکاندا سەرکەوتووبێت بێ ئەوە توانا بنەماییەکانی منداڵەکەیان لەبەرچاو گرن تەواوی کاتەکانی بە هەوەڵدانێکی ئەتوانین بڵێین بێ سوود تێپەڕدەکات،
لەم نێوانەشدا پێش دێت کە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن چون ئێمە نەبووین بە هیچ شتێک ئەوە دەبێ ئەو منداڵەش وەکوو ئێمە بێت لەم کاتەیا کۆمەڵگایە کە ئەو منداڵە پەروەردە دەکات و بایەخی پێ دەدات کۆمەڵگایە کە ڕێگا نیشان دەدات هەموو ڕێگایێ ئەو دەسەڵاتەش دەدات بە منداڵەکە هەڵبژێرێ کە چ ڕێگایێکی دەوێت و بۆ کوێ دەیهەوێ بچێ هەر چەن لێرەدا لەمپەڕیش هەیە .
جۆرە پروەردەیێکیش هەیە ئەویش درێژەدان بەو جۆرە پەروەردەی ڕابردوە بوونی منداڵ لەژێر سێبەری دەسەڵاتی گەورەی ماڵ ، ئەمیش دەتوانێ جۆرەها کەسێکی لێکەوێتەوە ، منداڵێکی زۆر سەربە یاسای پەروەردەو بنەماڵەیە یان ئەوە تووشی دوو ڕوویی دەکات لە کۆمەڵگا بەجۆرێک و لە بنەماڵە بە شێوەی دیکە ببێت، ئەگەری هەیە کە منداڵ نەتوانێ یاساکانی پەروەردەی بە تەواوی جێبەجێ کات بۆیە سەرشۆڕیێ بۆ باوک و دایکیان درووست دەبێت .
باس کردن لە پەروەردە دوور و درێژە  بە باس کردن لە منداڵێکەوە دەست پێکرا ئەم کۆمەڵگایە فەلسفەی ناوێ ، سیاسەتی ناوێ ، تەنیا بیرکردنەوەی دەوێ بیر لە مرۆڤایتی بیر لە پەروەردەیێک بەرەو زانست.

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۷ اسفند ۹۵ ، ۱۷:۴۶
زانا

به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی مه‌لی نه‌ ئاوا ده‌تان تارێنن/ باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێکتان ده‌خنکێنن
کێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته‌ و زریان ده‌هێنێ/چاوی لێمان داده‌خا چرووکان ده‌وه‌رێنێ
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که‌ ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ/ ده‌ستی شه‌قامیش ببرن کۆڵان بده‌ن له‌ دارێ
لاوێکی شه‌رمێون بووم مێشکم ده‌درا به‌ ماران/ ئێستاش که‌ پیر و ماندوم ده‌رم ده‌که‌ن له‌ شاران
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که‌ ڕۆژێ من ده‌کرێم به‌ گۆرانی/ ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه‌ ده‌چمه‌ نێو ئاوی کانی
گه‌رووم به‌ گزینگ ته‌ڕ که‌ن زامه‌کانم به‌ شیلان/ به‌ گۆرانی دام پۆشن یا به‌ سه‌وزی دارستان
به‌ ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه‌ شه‌و ده‌م ڕفێنێ


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۵ اسفند ۹۵ ، ۱۴:۲۳
زانا

ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان

بە کانیاوێکی نەناسراوی  وت:

ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی

کە من لە تۆیش ناسکترم

کانیەکە وتی من هەرگیز درۆی وا ناکەم

بەردەکە پێی وت ئەتکوژم

بشمکوژی من هەرگیز درۆی واناکەم

بەردی نەگلیس خۆی خل کردەوە

هەتا سەردەمی کانیەکەو 

نەیهێشت کانی هەناسە بات هەتاکوو مرد!


شێرکۆ بێکەس


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۴ اسفند ۹۵ ، ۱۴:۳۸
زانا

ماوەیێکە قەڵەمەکەم یاغی بووە

هەر چی دەکەم هەر نانووسێ

هەرچی دام دا دیسان هەر هیچ

ڕۆژێ پێش ئەوەی دای دێم لێم پرسی

بۆچی ماوەیێکە دەستم ناگری و هیچ نانووسی

وتی یاغی من نیم 

من ترساوم 

لەوشتانەی والەمێشکتا دێتە سەر پەڕە

من تەواو بم باشتر لەوە

تۆتەواو بی و بیرەکانت 

لەگەڵ خۆتا هەموو بچن 

بۆیە نەک من قەڵەمەکان بڕیاریان دا بەدەس تۆوە هیچ نەنووسن


هەنێسک

@henesk9

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۱ اسفند ۹۵ ، ۲۲:۱۶
زانا

ئەوەی هەموو ڕۆژێ لای من

 کورت و کورتر ئەبێتەوە هەر ژیانە

ئەوەی بەردەوامیش درێژ درێژ ئەبێتەوە 

سێبەری ژان و زیگاری خەمەکانە


شێرکۆ بێکەس

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۰ اسفند ۹۵ ، ۰۹:۳۸
زانا

تەنەکەی بەردەمی دەرگای 

ماڵە قوڕێ

وتی شەوێک

تەنها بەیەک پژمینی خوا

ئیتر من چووم بە ئاسمانداو

نەهاتمەوەو لەو شەوەوە

هەتا ئێستا 

من بە دەوری 

سەرزەمیندا ئەخولێمەوە

بەرمیلی بەردەمی دەرگای

تەلارە ماڵێکیش وتی:

هەر بە تەنیا پاشماوەکەم هێندە قورسە

بە گەڕەکێکی برسێتیی هەڵناگیرێ!


شێرکۆ بێکەس


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۹ اسفند ۹۵ ، ۲۱:۵۴
زانا

ئێستا مەرگم سێبەرێکە 

هەموو ڕۆژێ

هەنگاوەکانم ئەژمەرێ و

ئەم پشکنێ و ئەگەڕێ بۆ 

تازەترین ناونیشانم


شێرکۆ بێکەس 


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۸ اسفند ۹۵ ، ۲۱:۴۷
زانا