هەڵەبجە
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی مه‌لی نه ئاوا ده‌تان تارێنن/ باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێکتان ده‌خنکێنن
کێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته و زریان ده‌هێنێ/چاوی لێمان داده‌خا چرووکان ده‌وه‌رێنێ
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ/ ده‌ستی شه‌قامیش ببرن کۆڵان بده‌ن له دارێ
لاوێکی شه‌رمێون بووم مێشکم ده‌درا به ماران/ ئێستاش که پیر و ماندوم ده‌رم ده‌که‌ن له شاران
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ
کێ ده‌یزانی که ڕۆژێ من ده‌کرێم به گۆرانی/ ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه ده‌چمه نێو ئاوی کانی
گه‌رووم به گزینگ ته‌ڕ که‌ن زامه‌کانم به شیلان/ به گۆرانی دام پۆشن یا به سه‌وزی دارستان
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ/ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ