ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۲ مطلب با کلمه‌ی کلیدی «داستان کوردی» ثبت شده است

گەر ڕووناکی چاوت نەبێ
با خۆر بێت و
دەستێک بێنێ
بەسەر پێڵوی چاوەکانی
من تاریکم خۆش دەوێ. 





زانا شەریفیان




                                 کاناڵی تێلێگرام

                                adebikurdi@

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۸ مرداد ۹۷ ، ۰۱:۵۹
زانا




پێڵاوەکانی بەسەر شوستەو شەقامەکان دەساوی چەن پڕ بوون لە هیلاکی پڕ بوون لە یادگاری جێ پێکان .
لە هیچ شوێنێک نە خۆی دەگرت و نە وەخۆیان دەگرت هەر کات لە شوێنێکی بازاڕەکەدا پەیدات دەکرد .
فەرغوونەکەی مجۆعمەیەکی لەسەر دانابوو بڕێ خورمای لەسەر  هەڵ ڕشتبووە  و یەک دوو پووش خورمای لە ژێر مجۆعمەکە دانابوو، پاڵی تێوە دەنا ئەم سەرەو سەری بازاڕی دەکرد.
دوای ئەوەکە لەلایەن شارەوانیەوە تەرازووەکەیان لێ بردبوو یەکێ لە دەستیەکانی بە پاتۆڵەیەکەیەوە نابوو.
 هاوارەکەی، دەنگی خڕەی تەرازووی بەر پشتووێنەکەی، موسیقای دەڵتەنگی و برسێتی منداڵەکانی دەوتەوە ، باوک مردووی دەرکراوی شەقامەکان بوو ،
زەکات گری خێرات خۆری براکانی بوو .
 چەن دوژمنی سوورە تاوی نیمەڕۆ بوو ، چەن ناسراوی سێبەری دیوارەکان بوو .
نەیدەزانی ئێوارانی خۆش دەوێت یان زۆری قین لێیە ،
گوێکانی بەدوای دەنگی الله اکبری مزگەوتەکان دەگەڕا  کە دەیبیست پڕی دەکرد لە سڕ بوون .
هاواری دەکرد وەرن بۆ خورما ،خورمای بەربانگە .

 چاوەکان پڕ بوون لە قێز وبێز کە سەرەنجیان دەدا ،  دەیانبرد بۆ قووڵایەکانی تاریکی نامرۆڤایەتی .
بۆ قومە ئاوێک چووە دووکانەکەی پاڵی هەر کە شێرە ئاوەکەی بەرداوە خاوەن دووکانەکە هاواری کرد

_چیە ئەوە بەڕۆژوو نیت ؟! تێح داوەشی ، کاسبیش بە ڕەمەزانەوە دەکات "وەرن بۆ خورمای بەربانگ" .

_بۆ تۆ ڕۆژووت گرتە بووی بە چی ؟ دوای ئەوەش بە ئاو ناشکێ من تەنیا ئاوم خواردە حاشا لە تیکەیەک نان.

_دەک به قوڵپەی زووخاوت بێ زمانت پای گرتە دا بچۆ دەرەوە.

_کاکە لەسەر زگی تێر قسە دەکەی ، ئەو خوایەت پێت نایەژێ بەشەماڵ خواردن تاوانی هەیە؟! نەی وتە کە ئێمە هەموومان دەمرین پێش ئەوەی دوایین هەنگاومان بنەین؟! هەر دەبێ دەمت بە قوتەوە بگری؟
من لەدوای مردنی باوکمانەوە بەڕۆژووم.
کاکە من خوایەکم هەیە ڕۆژێ لە گریانی مناڵەکەمەوە دەنگی دەربڕی  بە چاوەکانی ژنەکەمە هاتە خوارەوە پێی وتم ڕۆژوو بە ئاو ناشکێ. 




زانا شەریفیان



                         کاناڵی تێلێگرام

                         adebikurdi@

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۸ مرداد ۹۷ ، ۰۱:۵۵
زانا