لە دڵۆپی بارانێکدا
وێنەی شەپۆلێکم بینی
لە وەرینی گەڵایەکدا
گوێم لە دەنگی موسیقا بوو
کە باران ئاوێتەی گەڵا بوو
بەژنی کچە کوردێکم بینی
بە ئازادی
سەمای دەکرد.
لە دڵۆپی بارانێکدا
وێنەی شەپۆلێکم بینی
لە وەرینی گەڵایەکدا
گوێم لە دەنگی موسیقا بوو
کە باران ئاوێتەی گەڵا بوو
بەژنی کچە کوردێکم بینی
بە ئازادی
سەمای دەکرد.
گەر ڕووناکی چاوت نەبێ
با خۆر بێت و
دەستێک بێنێ
بەسەر پێڵوی چاوەکانی
من تاریکم خۆش دەوێ.
زانا شەریفیان
کاناڵی تێلێگرام
adebikurdi@
گەڵایەکیان بەدەم هەناسەی "با"وە دی
دار بۆی دەگریا
وتی تاوان بارانێک بوو
ڕۆژێ هات و فریوی دا
گەڵا وتی:
هەواڵێکیان لە دەشتێکی دوور بو هێنام
کە ساڵانێ دارستان بوو
جێژوان بوو
ڕۆژێ بەدەم قاڵاوەکان ئاوارە بوون
ئێستا دەڕۆم
گەر گەردەلوول بێتە ڕێگام
خۆم بە تاڵی قژی کچێکەوە دەگرمەوە
کە پێی دەڵێن نیشتمان.
زانا شەریفیان_زانا شریفیان
باکە دەریا باش بزانێ
کە ناخنکێن
ئەو کەسانەی
وا ئەستێرەکان دەژمێرن.
زانا شەریفیان
پەنجەکانت
لەم دەشتەدا
باوەش باوەش گوڵی سوور
دەچێنن و
منیش بوومە درۆیەک
هەموو جارێک
بژار دەکرێم.
زانا شەریفیان
بەیانییێک
لەگەڵ ئاوا بووین ڕۆژدا
لە نێوان دارستانێ گەورە
دارێکیان دی
گەڵاکانی وەریبوو
دوێنێ شەوێ بەلقی خۆی
هەڵواسرابوو
لە نێو بێدەنگی دارستان
هاوارێک هات
ئیتر بەسە حەشاردانی قاڵاوەکان
زانا شەریفیان
کام یەک لە ئێمە دەچینە نەخۆش خانەکان تا بزانین مانای کات چیە بزانین مانای خۆشەویستی چیە کام یەک لە ئێمە چووینەتە ژووری کچێکی ڕوو سوور کە نیگای ڕووبە پەنجێرەکەیەو دایکی خەریکە دۆعای بۆ دەکات کێ دەزانی چ هەستێکی هەیە کێ دەزانێ بیر لە چی دەکات کێ دەزانی دەی هەوێ ئەم کاتە کۆتایانەی ژیانی چی بکات، دەزانم مچۆڕکێ دێت و تەواوی لەشتان دەگرێتەوە بەڵام دەبێ ئێستا مانای ژیان پەیدا کەیت مانای کات پەیداکەی مانای خۆشەویستی،
خۆشەویستی سەر کۆڵانەکەیان ،خۆشەویستیە سێ کەسیە ئەم و یار و خودا بەڵام کێ دەزانێ ؟
دایکی چی دەزانێ ؟هیچ ئەو لە خودا بۆی دەپاڕێتەوە بەڵام تەنیا خودا دەزانێ مانای خۆشەویستی چیە ، ئێستا کات بۆ هەموو ڕاوەستە هەموو گلەیی دەکەن بۆ کات ناچێت بەڵام ئێستا چرکەکان ئەوەندە تووند دەچن دەڵەی کاتژمێریش دەزانی نابێ خۆشەویستی داهاتووی خۆشی بێت ،کاتژمێریش دەزانی مردن تەنیا خۆش ترین چیرۆکی خۆشەویستیە.
دەبێ بچین بۆ ژووری بەساڵا چووەکان دەبێ لەوان مانای کات بپرسین مانای خۆشەویستی بپرسین دەبێ چاو ببڕینە چاویان لێیان پرسین ئەو فرمێسکە وا بە ڕوومەتتانەوەیە مانای چیە دەبێ لێیان بپرسین ئایا دەتوانین بە هیواکانمان بگەیین ؟
نووسین :زانا شەریفیان
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حوری تێدا
ڕووباری شەرابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیدا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە یەکن بە هەر دووک ڕێدا
چوارینەکانی خەییام _هەژار
مافی مرۆڤ
درۆیێک بوو
ڕۆژێک لە ڕۆژان
لە دەمی
هەڵەوەڕی مێژوو دەرچوو
شێرکۆ بێکەس
ئەم پاییزە
شەقامەکان هەموو مردن
هەنگاوەکانتیان لێ بڕا
تۆ نیت و
با موسیقایێک بژەنێ و
گەڵاکانیش لەبەر پێتا سەما بکەن
"زانا شەریفیان"