ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۲۳ مطلب با موضوع «شێعری کوردی» ثبت شده است

ئەم شەو پشتی درگا ناخەم
ئەگەر هاتی
ڕێگا لەگەڵ "با" هەڵگرە
ئەستێرەکان بگرە پێش
بە ماتەمێک
ئەتهێنن و لە ژوورەوە
لەسەر هەیوان
ڕوو بە ترووسکەی نیوەشەو
دوایین یادم
بە برووسکەی چاوەکانت
ڕزگار کە
با تاریکی پاسەوانی بەندیخانە
تۆ نەگرێ




زانا شەریفیان

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ بهمن ۹۶ ، ۲۰:۳۸
زانا

باوکێک هەیە
 گڕووی گرتە
هێڵی شووستەی شەقامەکان دەژمێرێ
باوکێک هەیە کەناتوانێ
ئاواتەکان بەدی بێنێ
بۆیە زەوی
بووە بە بێشکەیێک
کە ئەمشەویش وەکوو هەموو شەوێک
دایکێک بێت و
دەستی باتێ
لە نێو ماڵان
کۆرپەی چاوەڕوانی
بخەوێنێت
با زریکەی نیوەشەویان
دڵی ماندووی ئەو باوکانە نەتەزێنێ



زانا شەریفیان

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۷ بهمن ۹۶ ، ۲۰:۳۶
زانا

لە ئێوارەیێکی تەنیایی
لە باغەکانی خەیاڵما
چاو دەگێڕم بە ئاسماندا
سێرویێکی بچووک
بەتەنیایی
هەر خەریکی جمو جووڵە
بەسەر لق و پۆی دارەکان باز دەدات
لەسەرترەوە  هەورێکی بچووک
بە ئاسماندا تاوێک دەچێ
بۆ چەن چرکە ڕادەوستێ
دیسان دەچێ
چاو دەگێڕم بە تەنیایی
باز دەدات بە تەنیایی
دێت و دەچێ بەتەنیای
ئێوارەیە
زۆر زاڵمە
تەنیا کەوی دەبێ دایم لەو کاتەدا
بیر کەیتەوە
بەدوای گەڕی
بیدۆزیەوە

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۰۸ فروردين ۹۶ ، ۲۰:۳۴
زانا

ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان

بە کانیاوێکی نەناسراوی  وت:

ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی

کە من لە تۆیش ناسکترم

کانیەکە وتی من هەرگیز درۆی وا ناکەم

بەردەکە پێی وت ئەتکوژم

بشمکوژی من هەرگیز درۆی واناکەم

بەردی نەگلیس خۆی خل کردەوە

هەتا سەردەمی کانیەکەو 

نەیهێشت کانی هەناسە بات هەتاکوو مرد!


شێرکۆ بێکەس


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۴ اسفند ۹۵ ، ۱۴:۳۸
زانا

ماوەیێکە قەڵەمەکەم یاغی بووە

هەر چی دەکەم هەر نانووسێ

هەرچی دام دا دیسان هەر هیچ

ڕۆژێ پێش ئەوەی دای دێم لێم پرسی

بۆچی ماوەیێکە دەستم ناگری و هیچ نانووسی

وتی یاغی من نیم 

من ترساوم 

لەوشتانەی والەمێشکتا دێتە سەر پەڕە

من تەواو بم باشتر لەوە

تۆتەواو بی و بیرەکانت 

لەگەڵ خۆتا هەموو بچن 

بۆیە نەک من قەڵەمەکان بڕیاریان دا بەدەس تۆوە هیچ نەنووسن


هەنێسک

@henesk9

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۱ اسفند ۹۵ ، ۲۲:۱۶
زانا

ئەوەی هەموو ڕۆژێ لای من

 کورت و کورتر ئەبێتەوە هەر ژیانە

ئەوەی بەردەوامیش درێژ درێژ ئەبێتەوە 

سێبەری ژان و زیگاری خەمەکانە


شێرکۆ بێکەس

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۰ اسفند ۹۵ ، ۰۹:۳۸
زانا

تەنەکەی بەردەمی دەرگای 

ماڵە قوڕێ

وتی شەوێک

تەنها بەیەک پژمینی خوا

ئیتر من چووم بە ئاسمانداو

نەهاتمەوەو لەو شەوەوە

هەتا ئێستا 

من بە دەوری 

سەرزەمیندا ئەخولێمەوە

بەرمیلی بەردەمی دەرگای

تەلارە ماڵێکیش وتی:

هەر بە تەنیا پاشماوەکەم هێندە قورسە

بە گەڕەکێکی برسێتیی هەڵناگیرێ!


شێرکۆ بێکەس


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۹ اسفند ۹۵ ، ۲۱:۵۴
زانا

ئێستا مەرگم سێبەرێکە 

هەموو ڕۆژێ

هەنگاوەکانم ئەژمەرێ و

ئەم پشکنێ و ئەگەڕێ بۆ 

تازەترین ناونیشانم


شێرکۆ بێکەس 


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۸ اسفند ۹۵ ، ۲۱:۴۷
زانا

من خۆم ڕۆژ بووم

 بەڵام پڕیان کردم لە شەو

من خۆم گۆمیلکەی نێرگز بووم 

پڕیانکردم لە پیرێتی و 

پووش و پەڵاش



شێرکۆ بێکەس ،ئێستا کچێ نیشتمانمە

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۵ اسفند ۹۵ ، ۰۰:۱۱
زانا

قەد دڵت مەدە بە چڵە نەرگزێ 

نەکا عومری تۆش

 وەک عومری ئەوبێ.

وەکوو پەپوولە دیداری گوڵ کە

بەشوێن شەماڵا هەنگاوت بنێ

دڵت مەست مەکە بە پەڵە هەورێک

نەکا چاوانت داکاتە باران

لە مەغریبەوە جوانی شەو دیارە

هاوڕێی شەوانە ئەستێرەی ئاسمان

لەناو گوڵانا عەشقی گوڵ مەبە

چونکە دوا رۆژی 

ژیانی ئەوە

ناتوانی تازە بیگریتەوە

چوونەوە بۆ باخ 

خەیاڵ و خەوە


۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۲ اسفند ۹۵ ، ۰۰:۱۷
زانا