ئێوارە ، هەنێسک
سه شنبه, ۸ فروردين ۱۳۹۶، ۰۸:۳۴ ب.ظ
لە ئێوارەیێکی تەنیایی
لە باغەکانی خەیاڵما
چاو دەگێڕم بە ئاسماندا
سێرویێکی بچووک
بەتەنیایی
هەر خەریکی جمو جووڵە
بەسەر لق و پۆی دارەکان باز دەدات
لەسەرترەوە هەورێکی بچووک
بە ئاسماندا تاوێک دەچێ
بۆ چەن چرکە ڕادەوستێ
دیسان دەچێ
چاو دەگێڕم بە تەنیایی
باز دەدات بە تەنیایی
دێت و دەچێ بەتەنیای
ئێوارەیە
زۆر زاڵمە
تەنیا کەوی دەبێ دایم لەو کاتەدا
بیر کەیتەوە
بەدوای گەڕی
بیدۆزیەوە
۹۶/۰۱/۰۸