آیندە، گذشته ، داهاتوو ،ڕابردوو
پنجشنبه, ۳ فروردين ۱۳۹۶، ۱۰:۱۱ ب.ظ
لەم ڕۆژگارەدا تووشی کێشەو ناکۆکیێ لەگەڵ خۆماندا بووین دەمانهەوێ بەهەر جۆرێ بێت خۆمان لای خەڵکان خۆش کەین و زۆرجار ڕابردوومان بشۆینەوە و ئاڵوگۆڕیێکی فراوانی تیا بدەین کە نیشانی بدەین ئەو کەسەی ڕابردوو ئێمە نەبووین تەنیا خەیاڵێکە بەڵام زۆر جار بە هەڵسوکەوتەکانمان کەسانێ تۆشی کێشە دەکەین ، ڕاستە دەچین داوای لێبووردنیان لێ دەکەین بەڵام لەیاد ناکەن کە چۆن کەسێ بووین ؛ بۆیە زۆر جار بێ ئەوە بزانین چۆن هەڵەهایێکمان کردە دەس دەکەین بە درووست کردنی داهاتوو لەگەڵ هەر ئەو کەسانە دایمەش بزەیێک لەسەر لێومان دەبێت لە هەموو خراپتر ئەوەیە داواکاریشمان لێیان هەیە بۆیە هەمووجار نەنکم لە وڵامیانا دەیوت ، بچۆ بۆ جێیێ کەس نەت ناسێ خۆت هەڵکێشە پڕ بە کراسێ ، لەیادتان بمێنێ ڕابردوو هەر ئەو داهاتوویە وا تێپەڕمان کردە
۹۶/۰۱/۰۳