ئەم پاییزە
شەقامەکان هەموو مردن
هەنگاوەکانتیان لێ بڕا
تۆ نیت و
با موسیقایێک بژەنێ و
گەڵاکانیش لەبەر پێتا سەما بکەن
"زانا شەریفیان"
ئەم پاییزە
شەقامەکان هەموو مردن
هەنگاوەکانتیان لێ بڕا
تۆ نیت و
با موسیقایێک بژەنێ و
گەڵاکانیش لەبەر پێتا سەما بکەن
"زانا شەریفیان"
ئەم شەو پشتی درگا ناخەم
ئەگەر هاتی
ڕێگا لەگەڵ "با" هەڵگرە
ئەستێرەکان بگرە پێش
بە ماتەمێک
ئەتهێنن و لە ژوورەوە
لەسەر هەیوان
ڕوو بە ترووسکەی نیوەشەو
دوایین یادم
بە برووسکەی چاوەکانت
ڕزگار کە
با تاریکی پاسەوانی بەندیخانە
تۆ نەگرێ
زانا شەریفیان
باوکێک هەیە
گڕووی گرتە
هێڵی شووستەی شەقامەکان دەژمێرێ
باوکێک هەیە کەناتوانێ
ئاواتەکان بەدی بێنێ
بۆیە زەوی
بووە بە بێشکەیێک
کە ئەمشەویش وەکوو هەموو شەوێک
دایکێک بێت و
دەستی باتێ
لە نێو ماڵان
کۆرپەی چاوەڕوانی
بخەوێنێت
با زریکەی نیوەشەویان
دڵی ماندووی ئەو باوکانە نەتەزێنێ
زانا شەریفیان