بەختیار عەلی
يكشنبه, ۱ اسفند ۱۳۹۵، ۰۲:۰۲ ب.ظ
تەنهایی
تەنهایی ئەی ئەو ئەستێرەی
کە باوەڕم پێتە
کەدەم لە مردنم
تۆ دوا خوێنیت
کە من سوێندت پێ دەخۆم
ئەی دوانەتەوەی من
ئەی درەنگ ئەبەدی
بەر لەوەی شەو دابێت
من تەنهام
بەر لەوەی خۆر هەڵبێت
من تەنهام
بەر لەوەی بەر تەوری
زێڕینی هەر بایێک کەوم
کە لە کوشتنی سنەوبەرەکان دێتەوە
لێرەدا
لە چاوەڕوانی هەموو شەوەکانی
مردنا دەوێستم
تەنها
تەنهایی
ئەی باخی دواییمان
ئەی دوا ڕێگاکە ئەشێت پەیغەمبەرەکان
لێوەیبێت
ئەی دوا شارەکە ئەشێت
خوا رووی تێکات
بەختیار عەلی
۹۵/۱۲/۰۱