ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

۱۵ مطلب با موضوع «کتێب» ثبت شده است

ئەوین لەهەر شتێک پێک دێت ، ئەوین دەتوانێ بەشێکی هەرە زۆر لە هەستەکان لەبەر گرێ ، چ ئەو هەستانە وا دایان دەپۆشین و چ ئەوانەی وا ترسێنەرن بۆ ئێمە ، یۆنگ دەڵێ من دەمهەوێ کەسێکی تەواو و کامڵ بم تا ئەوە کە کەسێکی باش بم .چەن کەس لە ئێمە ڕۆحی خۆیان دەفرۆشن بۆ ئەوەی باش یان خۆشەویست بن؟

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۳۰ اسفند ۹۵ ، ۲۲:۳۷
زانا

لە نیگاو بۆن ترسناکتر ،زمانە.....ئا هیچ شتێ زمان نیە ، بەیەک وشە بێئیمان و ئیماندار لەیەک جودا دەکاتەوە . وشە دەتوانێت لە شەیتان بەدتر و لەتاریکی ڕەشتر و لە خوێن سوورتر بێت ، وشە سەرە ماندوو ولاوازەکان پڕ دەکات لە فیتنە و خەیاڵ ، بەڵام هەر وشەشە ، پیرۆز و بەشکۆ و بەجەلالە.



ئێوارەی پەروانە.

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۲۹ اسفند ۹۵ ، ۰۹:۵۹
زانا

زۆربەی ئەو کەسانەی وا دەتوانن ژیانت سەر لەبەر تێک دەن

کەسانێکن دەموچاوی گەمژانەیان هەیە تۆ لە ناخی دڵی خۆت دا گاڵتەیان پێ دەکەیت، بە شایانی کلکە و لافرتەیان دەزانی کەچی تۆی زانا خەبەرت نیە ئەو گەمژەیە ئەم کەنیندارە کە تۆ لە پێش چاوی خۆت سووک و ڕسوا دەیبینیت دەتوانێت ژیانت تووشی ئافەت و ئاشوبێ وا بکات تا ماویت نەچیتە سەر باری سروشتی خۆت





هەورەکانی دانیاڵ

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۵ اسفند ۹۵ ، ۲۳:۰۴
زانا

تۆمەکان لە نێو دڵی خۆڵدا ئەنوون تا ئەو ساتە کە یەکێکیان بکەوێتە کەڵکەڵەی هەڵساندنەوە، ئینجا باڵا ئەکات و لە بەرا بە کزەوە لقێکی نەرم و نۆڵ و بچکۆلانە و هەژار بەرەو هەتاو ئەگەڕێنێتەوە. جا ئەمە ئەگەر چەکەرەی توور یان گوڵاڵەیەکوێت، ئەوە بێڵێتی  تا هەر چەشنێ دڵیەتی ببووژێتەوە. بەڵام ئەگەر لە گیای گەنێکوێت ، هەرکە روون بووەوە پێویستە ئازا بنەبڕ بکرێت


شازدە چکۆلە ،وەرگێڕانی ئارەش ئەمجەدی

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۴ اسفند ۹۵ ، ۲۱:۴۹
زانا

میرم ئێمە کەلەلاین، ئازار دراوین، ڕووتکراوین،ئەم ڕەشایی یەی ئەمان بینی بەبەرچاوتەوە دێین و دەچین پیاو نین ، پیاوەتی و گیانمان هەر لە زووەوە تیا نەماوە!

بووکە دارینەین

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۰۲ اسفند ۹۵ ، ۲۲:۰۰
زانا