داگرتنی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
دانلودی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
داگرتنی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
دانلودی کتێبی دین و دوونیا مریوان وریا قانع
داگرتنی کتێبی هەورەکانی دانیاڵ بەختیار عەلی
دانلودی کتێبی هەورەکانی دانیال بەختیار عەلی
pdfکتێبی کوردی هەورەکان دانیال بەختیار عەلی
ئەم پاییزە
شەقامەکان هەموو مردن
هەنگاوەکانتیان لێ بڕا
تۆ نیت و
با موسیقایێک بژەنێ و
گەڵاکانیش لەبەر پێتا سەما بکەن
"زانا شەریفیان"
ئەم شەو پشتی درگا ناخەم
ئەگەر هاتی
ڕێگا لەگەڵ "با" هەڵگرە
ئەستێرەکان بگرە پێش
بە ماتەمێک
ئەتهێنن و لە ژوورەوە
لەسەر هەیوان
ڕوو بە ترووسکەی نیوەشەو
دوایین یادم
بە برووسکەی چاوەکانت
ڕزگار کە
با تاریکی پاسەوانی بەندیخانە
تۆ نەگرێ
زانا شەریفیان
باوکێک هەیە
گڕووی گرتە
هێڵی شووستەی شەقامەکان دەژمێرێ
باوکێک هەیە کەناتوانێ
ئاواتەکان بەدی بێنێ
بۆیە زەوی
بووە بە بێشکەیێک
کە ئەمشەویش وەکوو هەموو شەوێک
دایکێک بێت و
دەستی باتێ
لە نێو ماڵان
کۆرپەی چاوەڕوانی
بخەوێنێت
با زریکەی نیوەشەویان
دڵی ماندووی ئەو باوکانە نەتەزێنێ
زانا شەریفیان
گەر باسی تۆ بۆ دەریاکەم
شەپۆلەکان ئارام ناگرن
بەرەوە کەنار ڕێگا دەگرن
گەر بم هەوێ لەبیایان ناوت بەرم
گێژەڵووکە درووست دەبێ
ئاسمان ڕەنگ دەگۆڕێ
لە دارستان ناوت بەرم
هەرچی دارە وشک دەبێ
هێزی ژیانیان نامێنێ
ناوی تۆیە
ئەم فەلەکە
ئەم زۆردارە
وا هەر تاوێک بەدەورێکا
سووڕمان دەدات
ئارامی پێ نامێنێو
تەواو هێزی
بۆ لەخۆدانی
وەکار دەخات
لە ئێوارەیێکی تەنیایی
لە باغەکانی خەیاڵما
چاو دەگێڕم بە ئاسماندا
سێرویێکی بچووک
بەتەنیایی
هەر خەریکی جمو جووڵە
بەسەر لق و پۆی دارەکان باز دەدات
لەسەرترەوە هەورێکی بچووک
بە ئاسماندا تاوێک دەچێ
بۆ چەن چرکە ڕادەوستێ
دیسان دەچێ
چاو دەگێڕم بە تەنیایی
باز دەدات بە تەنیایی
دێت و دەچێ بەتەنیای
ئێوارەیە
زۆر زاڵمە
تەنیا کەوی دەبێ دایم لەو کاتەدا
بیر کەیتەوە
بەدوای گەڕی
بیدۆزیەوە
ناو:
زۆر جار کە چاو دەکەین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یەک یان چەن ڕەستە نووسراوە و لەکۆتاییشدا ناوێکیان نووسیوە کە یانی ئەو ڕەستەیە هینی ئەو کەسایەتیە گەورەیە ئەم بابەتە چەنساڵێکە بە کەڵک وەرگرتنی خەڵک لە اینتێرنێت زۆرتر بووە بە تایبەت کە قسەهایێک دێنن دەگەڕێتەوە بۆ کەسێ وا دووهەزار ساڵ لەوە پێش ژیاوە ئێستا لە کۆمەڵگادا کەڵکی لێوەردەگرن تەنانەت بۆ ماوەیێکیش بووە هۆی گاڵتەو گەپی خەڵک هەر باسێکیان دەس کەوتایە دەیان نا بەدەم کەسە گەورەکان پێشوو بەڵام هۆی ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ کوێ زۆری دەتوانێ ڕاست بێ بەڵام پێش دێت کە کۆمەڵگا کەسێ قەبووڵ ناکات یان ئەو کەسە ناتوانێ خۆی بە کۆمەڵگا بسەلمێنێت بۆیە زۆر جار قسە دەکات کەس گوێی لێ ڕاناگرێ بۆیە دێت کە قسەکەی خۆی بە ناو کەسێکە ناوبانگی هەیە بڵاوی دەکاتەوە، بەداخەوە زۆربەی کات دا قەبووڵیش دەکرێ بەڵام بەو ناوە درۆیەوە لێرەدا ئەو کەسە تووشی شکەستێک دەبێت یان نابێ بیرکاتەوە یان ئەوەکە دەبێ بەناو کەسانێکەوە بیرەکانی بە خەڵک بسەلمێنێ .
کاتێ پەروەرده دەکەن منداڵەکانتان فێرکەن گوێ بە باسی کەسەکان گرن نە چاو لە سیماو لیباسیان کەن نە گرینگی بدەن کە کێ ئەو قسە دەکات تەنیا لەو باسە بیرکەنەوە پێیان درووست بوو کەڵکی لێوەرگرن دەزانن بە کار نایات پشت گوێی خەن