کات _زمان
کام یەک لە ئێمە دەچینە نەخۆش خانەکان تا بزانین مانای کات چیە بزانین مانای خۆشەویستی چیە کام یەک لە ئێمە چووینەتە ژووری کچێکی ڕوو سوور کە نیگای ڕووبە پەنجێرەکەیەو دایکی خەریکە دۆعای بۆ دەکات کێ دەزانی چ هەستێکی هەیە کێ دەزانێ بیر لە چی دەکات کێ دەزانی دەی هەوێ ئەم کاتە کۆتایانەی ژیانی چی بکات، دەزانم مچۆڕکێ دێت و تەواوی لەشتان دەگرێتەوە بەڵام دەبێ ئێستا مانای ژیان پەیدا کەیت مانای کات پەیداکەی مانای خۆشەویستی،
خۆشەویستی سەر کۆڵانەکەیان ،خۆشەویستیە سێ کەسیە ئەم و یار و خودا بەڵام کێ دەزانێ ؟
دایکی چی دەزانێ ؟هیچ ئەو لە خودا بۆی دەپاڕێتەوە بەڵام تەنیا خودا دەزانێ مانای خۆشەویستی چیە ، ئێستا کات بۆ هەموو ڕاوەستە هەموو گلەیی دەکەن بۆ کات ناچێت بەڵام ئێستا چرکەکان ئەوەندە تووند دەچن دەڵەی کاتژمێریش دەزانی نابێ خۆشەویستی داهاتووی خۆشی بێت ،کاتژمێریش دەزانی مردن تەنیا خۆش ترین چیرۆکی خۆشەویستیە.
دەبێ بچین بۆ ژووری بەساڵا چووەکان دەبێ لەوان مانای کات بپرسین مانای خۆشەویستی بپرسین دەبێ چاو ببڕینە چاویان لێیان پرسین ئەو فرمێسکە وا بە ڕوومەتتانەوەیە مانای چیە دەبێ لێیان بپرسین ئایا دەتوانین بە هیواکانمان بگەیین ؟
نووسین :زانا شەریفیان