پەروەردە،تربیت
پەروردە
ناهێڵن دەرس خوێنم تا ئێستاش هاتووم بە زۆر بووە ئەمە هەوەڵ قسەکانی بوو ، دواتر لە پەڕەیێکا نووسی خۆیان دەرسیان نەخوێندە نایانهەوێ منیش دەرس خوێنم زۆرتری منداڵەکان لەگەڵیا کێشەیان هەیە هەر کوێ بزانێ کێشەی هەیە بە گریان دەیهەوێ درووستی کات بە هیچ جۆرێک ناچێتە ژێر بار قسەو کارەکانی ؛ ئەمە منداڵێکی تەمەن یازدە ساڵە .
زۆر جار بمانهەوێ باسێک دەست پێکەین دەبێ سەرەتا باس لەو فەلسەفەکەین وا هەیە لەو کتێبانەکەین وا خوێندوومانە، بەڵام باشتروایە خۆشمان ئەو بیرۆکە وا لەمێشکماندایە بیهێنەنە سەر پەڕەو دەست کەین بە نووسینی ، لەکۆمەڵگای خۆماندا پەروەردە بە چ مانایە لە ڕابردوو کە بنەماڵەکان منداڵیان زۆر بوو داواکاری زۆر لە گەورەی ماڵەکە نەبوو تەنیا گەورەی ماڵ ئەو توانای بوو بڕیار بدات بەڵام کۆمەڵگا بەرەو پێش دەچێت بەڵام چ جۆر پێش چوونێک بنەمایێکی هەیە یان ئەوەکە پلانێکی بۆ داندراوە یان نا ، لەم ڕۆژدا بنەماڵەکان دێن بە چاوکردن لە ڕابردوویان دەست بە پەروەردە دەکەن جا ئەم پەروەردە دەتوانێ بە پشت کردن لە ڕابردوویان بێت یان ئەوەکە درێژە دەری ئەو ڕێگایە.
ئەگەر باس بە پشت کردن لە ڕابردوویان بێت بە جۆرەهای جیاواز خۆی نیشان دەدات کە دەتوانێ سەرکەوتوویی بۆ منداڵەکە بێت یان ئەوە کە تووشی سەرکوتی کات و داهاتوویێکی ناڕەسەنی بێت ، جاری وایە گەورەکان بیرێکی قیزەونیان لە داهاتووی خۆیان هەیە بۆیە منداڵێکیان دەوێت لە تەواوی بوارەکاندا سەرکەوتووبێت بێ ئەوە توانا بنەماییەکانی منداڵەکەیان لەبەرچاو گرن تەواوی کاتەکانی بە هەوەڵدانێکی ئەتوانین بڵێین بێ سوود تێپەڕدەکات،
لەم نێوانەشدا پێش دێت کە ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن چون ئێمە نەبووین بە هیچ شتێک ئەوە دەبێ ئەو منداڵەش وەکوو ئێمە بێت لەم کاتەیا کۆمەڵگایە کە ئەو منداڵە پەروەردە دەکات و بایەخی پێ دەدات کۆمەڵگایە کە ڕێگا نیشان دەدات هەموو ڕێگایێ ئەو دەسەڵاتەش دەدات بە منداڵەکە هەڵبژێرێ کە چ ڕێگایێکی دەوێت و بۆ کوێ دەیهەوێ بچێ هەر چەن لێرەدا لەمپەڕیش هەیە .
جۆرە پروەردەیێکیش هەیە ئەویش درێژەدان بەو جۆرە پەروەردەی ڕابردوە بوونی منداڵ لەژێر سێبەری دەسەڵاتی گەورەی ماڵ ، ئەمیش دەتوانێ جۆرەها کەسێکی لێکەوێتەوە ، منداڵێکی زۆر سەربە یاسای پەروەردەو بنەماڵەیە یان ئەوە تووشی دوو ڕوویی دەکات لە کۆمەڵگا بەجۆرێک و لە بنەماڵە بە شێوەی دیکە ببێت، ئەگەری هەیە کە منداڵ نەتوانێ یاساکانی پەروەردەی بە تەواوی جێبەجێ کات بۆیە سەرشۆڕیێ بۆ باوک و دایکیان درووست دەبێت .
باس کردن لە پەروەردە دوور و درێژە بە باس کردن لە منداڵێکەوە دەست پێکرا ئەم کۆمەڵگایە فەلسفەی ناوێ ، سیاسەتی ناوێ ، تەنیا بیرکردنەوەی دەوێ بیر لە مرۆڤایتی بیر لە پەروەردەیێک بەرەو زانست.