هەنێسک،شێعر
جمعه, ۶ اسفند ۱۳۹۵، ۱۱:۲۸ ب.ظ
بۆنی تۆ
لە بۆنی
گوڵ باخی دەچێ
کە منداڵ بووم
لە حەوشی با پیرم دەهات
لە بۆنی گوڵی دار سێو دەچێ
که له باخ دا بۆنم دەکرد
لە بۆنی نمەی باران دەچێ
که منداڵ بووم لەکاتی یاری
لێی دەدام بۆنم دەکرد
بۆنی عەتری سەوزاییت لێدێ
بۆنی ژیان
هەناسە کێشان لەبەهاردا
بۆنی تۆیە دەچێتە ناو ڕۆحمەوە
@henesk9
۹۵/۱۲/۰۶