ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

ئەدەبی کوردی

لە پێش چاوی پەنجەرەکان ڕووناکییان هەڵواسی

پێنووس بۆ بوێرانە.
ئەدەبی کوردی بلاگێکە بۆ داگرتنی جۆرەهای کتێب کوردی.
بلاگی ئەدەبی کوردی بۆ بڵاوەکردنی نووسراوەکانمە،شێعر،کورتە چیرۆک .










کاناڵی تێلێگرامی

www.telegram.me/zana_sharifian

طبقه بندی موضوعی
آخرین مطالب

زمانی دایکی ،زمانی زگماکی

يكشنبه, ۱ اسفند ۱۳۹۵، ۱۰:۰۴ ب.ظ


رۆژی 21 – 2ی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یان زگماکی ناودێر کراوە و لەناو گەل و نەتەوەکان بە شێوازی جیاوز یادی دەکرێتەوە.

 

ئێمەی نەتەوەی کوردیش، وەک نەتەوەیەکی خاوەن فەرهەنگ و شارستانیەت، لە رابردوو و تەنانەت ئێستاش زمان و کولتوورمان لەلایەن کولتوورە زاڵ و باڵادەستەوکانەوە مەترسیی سڕینەوە و لەناوچوونی لەسەرە، پرسی زمانی دایکی و پاراستنی لەلامان زۆر گرنگە.

 

 زمانی دایک بە پێشنیاری بەنگلادش ناونراوە کە لە نۆڤەمبەری ساڵی 1999ی زایینی لەسەر ئەو بنەمایە ئاراستەی ڕێکخراوی یۆنسکۆ کرا.

 

 گەڵاڵەی بەنگلادش و ئەنجومەنی جیهانیی لایەنگرانی زمانی دایکی لە سێیەمین دانیشتنی گشتیی یۆنسکۆدا لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، پەەسند کرا.

 

لە پەنجاوپێنجەمین دانیشتنی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕێزی بەرامبەری فەرهەنگ و زمانە جۆراوجۆرەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندتر بوونی فەرهەنگ و دابونەریتەکان.

 

 لەو دانیشتنەدا پێداگری کرا کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یۆنسکۆ بەدوای ڕێگەچارەیەک دان بۆ پاراستنی زمانەکان وەک میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی و سیستەمی چەند زمانی بۆ وڵاتەکان پێشنیار دەکەن.

 

دیوید کریستاڵ زمانناسی بەریتانی، گرنگیی جۆراوجۆر بونی زمان وەک جۆراوجۆر بوونی مرۆڤەکان و هێزی ئاوەزیی زمانیش وەک توانای بایۆلۆجیکیی مرۆڤ پێناسە دەکات و دەڵێت، لەناوچونی هەر زمانێک، بە واتای لەناوچونی ڕوانگە و تێڕوانینێکی تایبەت و ناوازەیە.

 

گرنگیی زمانی دایکی لە چی دایە؟

زمانەکان ڕوحی مرۆڤایەتین. زمانەکان میراتی مەعنەویی مرۆڤەکانن، لە دایک دەبن، پێدەگەن و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەناو دەچن. ئەگەر هەوڵی خۆمان بۆ ڕزگاریی زمانەکان بخەینە گەڕ، لە بەرژەوەندیی خۆمان دایە. دەبێ تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ پاسەوانی و کێشک گرتن لە زمانەکان بەکار بهێنین و ئەوەش لەژێر سایەی سیستەمی فێرکاریی چەند زمانی بەدەست دێت.

 

 مرۆڤەکان لە رێگەی ئاخاوتنەوە لە یەکتر تێدەگەن. ڕەهەندی پێگەیشتنی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی زمانەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێتەوە. ئەگەر زمان لە کۆمەڵگە بسترێتەوە‪، سووڕ و خولی کۆمەڵگە ڕادەوەس .

 

زمان دەسمایەی فەرهەنگییە، کاتێک باسی پاراستن، پەرەپێدان و بەهێزکردنی دابونەریتی کۆمەڵگەیەک دەکرێ، ئەوە زمانە کە ڕابردوو و ئێستای ئەو کۆمەڵگویە بەیەکەوە گرێ دەدا.

 

بێبەش کردنی هەر نەتەوەیەک لە زمانی زگماکی و دابونەریتی تایبەت بە خۆی، مەترسیی هەڵوەشان و لێکترازانی  بۆنە مرۆڤی و سرووشتییەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگای بەدواوەیە. "کەسێک کە تا تەمەنی حەوت ساڵە بە زمانی زگماکی قسەی کردوە و دواتر لە قوتابخانە ناچار دەکرێ بە زمانێکی دیکە قسە بکات، ئەوە جۆرێک لە دایک کوشتنە و تا بڵێی بە ئێش و ئازارە



www.basnews.com

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۹۵/۱۲/۰۱
زانا

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی