بەر لەوەی بمکوژێت پرسی:
تۆ سەر بە چ نەتەوەیێکیت؟
نەتەوەی گوڵ یان میللتی درەختەکان
تۆ لە قوماشی زەردە خەنەیت یان لە لۆکەی گریان
دەیپرسی
ماڵتان لە نزیک باخچەی هەڵواسراوەکانی کاتەوە بووە
یان لە نزیک چرکە بێدەنگهکانی خۆ کوشتنی گوڵ
ماڵتان لەسەر سوچی هەناسەی مێخەکدا بوو
یان لە کۆڵانی بنبەستی تێڕامانی نێرگز؟
دەیپرسی
بە چەند هەنگاو دەگەیشتیتە شەقامی دڵنیایی؟
بە چەند چرکە لە شەونم دەگەیشتیتە بازاڕی پەروانەکان؟
تاماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە
بەختیار عەلی